كرێكارانی كارخانه‌ی دارووگه‌ر له شاری تاران ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆ چه‌نده‌مین جار له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، په‌رداختی به‌رده‌وامی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، دابیكردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و وه‌لانانی سرویسه‌كانی هاتووچۆ بوون. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌كان و ڕوونكردنه‌وه‌ی دۆخی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و كارخانه‌یه‌ن.