کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی ئاوی كانزایی داماش له‌ گیلان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی ئاوی كانزایی داماش له‌ گیلان 2

كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی ئاوی كانزایی داماشی گیلان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی پووشپه‌ڕ، دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان خۆپێشاندانیان كرد.

به‌ وته‌ی ناڕازیان، له‌و  كاته‌وه‌ كارخانه‌ی ئاوی كانزایی داماش ڕاده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت كراوه‌، خاوه‌نكاری تازه‌ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران له‌ كاتی خۆیدا په‌رداخت نه‌كردووه‌. ئێستا ٣٤ كرێكاری شاغڵ له‌و كارخانه به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون و به‌هۆی نه‌بوونی بیمه‌ ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.