ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی گرووپی مللی فولاد له ئه‌هواز و كارخانه‌ی فه‌لادی خه‌زه‌ر لهگیلان له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی خه‌زه‌ری گیلان له ئاست داخرانی كارخانه و نه‌دانی حهقدسته دواخراوه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و خوازیاری بایه‌خ دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارانی گرووپی مللی فولادی ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به به‌كرده‌وه‌ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و به‌ڕێوه‌نه‌چوونی یاسای هاوسانسازی حه‌قده‌ست له ناوه‌ندی شیركه‌ت خۆپێشاندانیان كردووه.
