ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی فه‌رمی نه‌وت شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی پارسی جنووبی دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی فه‌رمی نه‌وت له پاڵاوگه و سه‌كۆ نه‌وتیه‌كانی پارسی جنووبی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، پێدانی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی بوون.