ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شێركه‌ته ده‌وڵه‌تیه‌كان، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له بودجه‌ی ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی، له به‌رانبه‌ر شۆرای نیگه‌هبانی ڕژیم كۆ بوونه‌وه و خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ی به‌و بابه‌ته بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رانبه‌ر نرخی ڕاسته‌قینه‌ی بژێوی ژیانی بنه‌ماڵه‌كان له ساڵی نوێ بوون، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت هه‌تا ئێستا ئاماده نه‌بووه داواكاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان هه‌تا ئاستی دیاریكراوی شۆرای باڵای كار بۆ كرێكاران به‌رز بكاته‌وه. ناڕازیان له دژی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٠ له‌سه‌دی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان له مه‌جلیس ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و داوایان له شۆرای نیگه‌هبان كردووه كه گه‌ڵاڵه‌ی ده‌نگپێدراوی مه‌جلیس له بوودجه‌ی ١٤٠١ی هه‌تاوی ده‌نگی متمانه‌ی پێنه‌درێت.