ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وتی ئاغاجه‌ری له پارێزگای خووزستان، دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری ولانانی سه‌قفی دیاریكراوی حه‌قده‌ست، پێدانی مافی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، په‌رداختی ئه‌و به‌شه پاره‌یه‌ی له ژێر ناوی باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان له ساڵه‌كانی پێشوودا له حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی دامه‌زراندنی پێرسۆنێلی شیركه‌تی نه‌وت بوون.
