ڕۆژی چوارشه‌ممه كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی شاغڵ له دوڕگه‌ی خارك، له چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌ومدا كۆبوونه‌وه و دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی حراسه‌تی ئه‌و شیركه‌ته هه‌ڕه‌شه‌ی له كرێكارانی ناڕازی كردووه كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا دۆسیه‌یان بۆ ساز ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ردا كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و پێویسته كۆتایی به هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بێنن. له به‌رده‌وامی كبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت بوون.