ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت و گازی ئاقاجاری دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له به‌رده‌م بینای ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ بوون.