ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی بێهرێگان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر خانه‌نشینكراوانی ناڕازی بوون.
