ڕۆژی چوارشه‌ممه، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتییه‌كانی خارك و بێهرێگان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم و هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بۆ سندوقی خانه‌نشینكراوانی كشوه‌ری ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، بیمه‌ی ده‌رمانی، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه بوون.
