ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له دوڕگه‌ی لاوان، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ئیمكاناتی ڕیفاهی، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمه‌نی شوێنی كار، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.
