کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ له‌ دوڕگه‌ی لاوان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ له‌ دوڕگه‌ی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فەلات قاڕه‌ی شاغڵ له‌ دوڕگه‌ی لاوان دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوزیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌ كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ داخوازییه‌كانی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت بوون.