کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی كشتووكاڵ و سه‌نعه‌تی پارسی مۆغان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی كشتووكاڵ و سه‌نعه‌تی پارسی مۆغان 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی كشتووكاڵ و سه‌نعه‌تی پارسی مۆغان دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی ناڕازیان، به‌هۆی نه‌دانی پێنج مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا عه‌مه‌له‌ن ژیانیان فه‌له‌ج بووه‌. گرانی و هه‌ڵاوسان مه‌عیشه‌تیانی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و شه‌رمه‌ندی بنه‌ماڵه‌كانیان بوون، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی حكووومه‌تی بایه‌خ به‌ كێشه و گرفته‌كانیان نادات. كاتێك داوای داخوازییه‌كانیان ده‌كه‌ن، خاوه‌نكار هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ ده‌كات.