ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی كاشی كاژه له شاری “شاباد” سه‌ر ببه پارێزگای كرماشان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له لایه‌ن به‌رپرسانی شیركه‌ت، كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی سه‌ختی كاره‌كه‌یان و دابین نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، له ساڵانی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاران تووشی ڕووداو بوون. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكارانی ناڕازی خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و سه‌ختی پیشه‌كه‌یان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمه‌نی شوێنی كار، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیم به دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.
