ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی فولادی سیادنی ئه‌بهه‌ر، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.
