کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی “مادكووش” له‌ به‌نده‌رعه‌باس

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی مادكووش له‌ به‌نده‌رعه‌باس

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی جۆزره‌دان”، كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی “مادكووش” له‌ به‌نده‌رعه‌باس له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیه‌شت له‌به‌رده‌م ئوستانداری هۆرمۆزگان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی “مادكووش” خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند كه‌ به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان له‌ دۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون.