كرێكارانی شاغڵ له لقی كاشانی شیركه‌تی سایپا، ڕۆژی چوارشه‌ممه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت حه‌قده‌ستی مانگی جۆزه‌ردانی كرێكارانیان به شێوه‌ی قیستی په‌رداخت كردووه و حه‌قده‌ستی مانگی پووشپه‌ڕ، ڕۆژی ١٣ی گه‌لاوێژ په‌رداخت كراوه. دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كان كێشه‌ی بۆ كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان درووست كردووه و داوای پێدانی داخوازییه‌كانیان له كاتی دیاریكراودا ده‌كه‌ن.