ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی زه‌وب ئاهه‌نی ئیسفه‌هان دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تیان، له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوزیاری به كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.
 
		
