به‌یانی سێشه‌ممه ١٦ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی به‌ناگوسته‌ری كه‌رانه دژبه خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له‌ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی به‌ناگوسته‌ری كه‌رانه خوازیای چاكسازی له دۆخی پیشه‌یی و بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان له ژێر هێڵی هه‌ژاری دایه و تێچوو و داهاتیان له‌م دۆخه سه‌خته ئابووریه یه‌ك ناگرێته‌وه.
