کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی “ئاباد ڕاهان”ی عه‌سه‌لوویه‌

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی ئاباد ڕاهانی عه‌سه‌لوویه‌ 2

كرێكارانی شیركه‌تی “ئاباد ڕاهان”ی عه‌سه‌لوویه‌ ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوورنه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی “ئاباد ڕاهان”ی عه‌سه‌لوویه‌ له‌ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه‌ هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و تووشی چه‌ندین كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی و ده‌رمانی بوون. كرێكارانی ناڕازی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ و ده‌رگای هاتووچۆی شیركه‌تیان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان داخست.