كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی “توولی پێرس” و به‌سته‌به‌ندی “ئه‌لبۆرز” له‌شاری قه‌زوین” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و دوو شیركه‌ته پێشتر و له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌ستیان له‌كار كێشابوو. خاوه‌نكار به‌ڵێنی جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیانی دابوو به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كرد و ڕۆژی پێنجشه‌ممه كرێكاران له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری قه‌زوین كۆبوونه‌وه.