کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ئاو و ئاوڕۆی كۆهگیلوویه‌ و بۆ‌یه‌ر ئه‌حمه‌د

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ئاو و ئاوڕۆی كۆهگیلوویه‌

كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی كۆهگیلوویه‌ و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی ٧ مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌. به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌ تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی و ده‌رمانی بوون و له‌ دۆخێكی سه‌خت ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.