كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمی ئابادان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی پترۆشیمی ئابادان، به‌هۆی ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌نده، به‌شێك له كار چالاكییه‌كان ڕاگیراوه و كۆمه‌ڵێك كارگه‌ر له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوویان دا خوازیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، هه‌روه‌ها نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.