کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی ئابادان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی ئابادان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌زڵوه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی ئابادان دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٣، كۆمه‌‌ڵی گشتی ساڵانه‌ی پشكداران ڕایگه‌یاندبوو كه‌ پترۆشیمی ئابادان هه‌زار و ٢٠٠ ملیارد تمه‌ن قه‌رزداره‌ و مایه‌پووچ بووه‌، ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ڕێژه‌ی قه‌زداری ئه‌مڕۆی ئه‌و پترۆشیمیه،‌ سنووری سێ هه‌زار و ٢٠٠ ملیارد تمه‌نیشی تێپه‌ڕاندووه‌. دۆخی خراپی پترۆشیمی ئابادان له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ هێشتا چه‌ند مانگ حه‌قده‌ستی كرێكاران په‌رداخت نه‌كراوه‌ و به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌، كرێكاران تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون. هه‌روه‌ها پێرسۆنێلی پترۆشیمی ئابادان له‌ بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه‌ و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووس و دۆخی پیشه‌ییان ده‌كه‌ن.