کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی مۆكران له‌ چابه‌هار

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی مۆكران له‌ چابه‌هار 1

كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی مۆكران له‌ چه‌به‌هار، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی ڕێبه‌ندان، بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی مۆكران ماوه‌ی چوار مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و خوازیاری وه‌لانانی جیاوازین. كرێكارانی ناڕازی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، گۆڕانی گرێبه‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، په‌رداختی جێژنانه‌ و پاداش، پێدانی ئیزافه‌كاری و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ بوون.