کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌كانی پارسی جنووبی له‌ شارستانی جه‌م

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌كانی پارسی جنووبی له‌ شارستانی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی خه‌رمانان، كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌كانی پارسی جنووبی هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ شارستانی جه‌م خۆپێشاندانیان كرد.

ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ حه‌فته‌یه‌ كه‌ كرێكارانی ئه‌ركان سالس و په‌یمانی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌كانی پارسی جنووبی مانیان گرتووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم سه‌ره‌نجیان به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌. كرێكارانی ئه‌ركان سالس و په‌یمانی خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، وه‌لانانی جیاوازی، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.