ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی یۆرتی ئازادشه‌هر دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م مه‌عده‌ن خوازیاری په‌رداختی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه مه‌عده‌نی یۆرتی ئازادشه‌هر هه‌مان كانگایه كه له ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی به‌هۆی داڕمانی به‌رد، ٤٣ كرێكار تێدا بوونه قوربانی و هێشتا پێرسۆنێله‌كه‌ی له خراپترین دۆخ دا ده‌ژین.