کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی ته‌زره‌ی دامغان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی ته‌زره‌ی دامغان 4

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی ته‌زره‌ی دامغان بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ ٣٣ بۆ ٣٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه‌ و له‌ مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوووه‌ حه‌قی پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كانیان وه‌ر نه‌گرتووه‌. به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌رپرسانی شیركه‌ت چه‌ند مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌ كاتی خۆی دا په‌رداخت ناكه‌ن و ئه‌و بابه‌ته‌ كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ساز كردووه‌. كرێكاران هه‌روه‌ها داوایان كرد حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ ده‌رمانییه‌كان به‌هره‌مه‌ند بن.