ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی به‌ردی ئاسنی بافق له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی كانگا، ده‌ستیان له‌كار كێشا و ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی مه‌عده‌نیان داخست.
ئه‌و چالاكییه له‌لایه‌ن شۆڕای كرێكارانی مه‌عده‌نی چۆغارتی بافق و كرێكارانی شیركه‌تی به‌ردی ئاسنی ئه‌و شاره ڕێك خراوه و خوازیاری ڕاده‌ستكردنی پشكی مه‌عه‌دن به كرێكاران، ڕاده‌ستكردنی سه‌همی ١٥٪ی مه‌عده‌ن به شارستانی بافق، ڕێگری له ده‌ركردنی كرێكاران، دامه‌زراندنی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئاسن و فولاد له ته‌نیشت مه‌عده‌ن بوون كه له دانووستانه‌كانی ساڵی ٩٣ و ١٤٠٠ی هه‌تاوی به‌ڵێنی جێبه‌جێكرانی درابوو. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌عده‌ن بڕیار بوو ٥٠ هه‌زار ملیارد تمه‌ن سه‌رمایه‌گوزاری بۆ شیركه‌ت وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئێستا شیركه‌ت ١٦ هه‌زار ملیارد تمه‌ن قه‌رزداره و وڵامده‌ره‌وه‌ی كرێكاران نییه.