کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی زێڕی قۆڵقۆڵه‌ له‌ سه‌قز

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ مه‌عده‌نی زێڕی قۆڵقۆڵه‌ له‌ سه‌قز

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی شۆردنی زێڕی قۆڵقۆڵه‌ له‌ گوندی “مازواره‌”ی سه‌قز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ زێڕه‌ ماوه‌ی سێ مانگه‌ هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی زۆر خراپدا ده‌ژین. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ كرێكاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بایه‌خ نه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا خوازیای جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان بوون.