کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كومباینسازی ته‌ورێز

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كومباینسازی ته‌ورێز 3

كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كۆمباینسازی ته‌ورێز، ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌ ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی كارخانه‌ی كۆمباینسازی ته‌ورێز له‌ ئاست نه‌دانی دوو مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و به‌ هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون. به‌ وته‌ی كرێكاران، ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارخانه‌ گۆڕاوه‌ به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌ به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كراوه‌ و كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ له‌ دۆخێكی سه‌خت دا ژیان به‌ سه‌ر ئه‌به‌ن.