ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گوڵان، كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی ئه‌راك دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكاران، به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه حه‌قده‌ست و مه‌زایای چه‌ند مانگ كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی ئهراكیان نه‌داوه و پێرسۆنێلی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تیه له دۆخێكی خراپ دا ده‌ژین. نه‌دانی حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران كێشه‌ی ده‌رمانی بۆ كارگه‌ران ساز كردووه و به‌رپرسانی كارخانه قیستی وامه‌كانیان له سه‌ر حه‌قده‌ستی كرێكاران كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.