ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له كارگه‌ی كۆنكرێتی جوانڕۆ دژ به ده‌ركردنیان له سه‌ر كار خۆپێشاندانیان كرد.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگه‌ی كۆنكرێتی جوانڕۆ به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی باج و نه‌بوونی سووته‌مه‌نی، كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده‌ی له‌سه‌ركار ده‌ركردووه و كارگه‌كه‌ی داخستووه. كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له ناوه‌ندی شیركه‌ت خوازیاری كرانه‌وه‌ی كارگه و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كار بوون.