ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی ئاویاری كاروون دژ به خراپی دۆخی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ١٥٠ كارگه‌ری ئه‌و شیركه‌ته له ساڵی ٩٥ی هه‌تاویه‌وه چاوه‌ڕێی گۆڕانی گرێبه‌ست له كاتیه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی، هه‌روه‌ها واژۆكردنی قه‌رارداد به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خاوه‌نكارن، به‌ڵام له‌و كاته‌وه تا به ئه‌مڕۆ ته‌نیا دۆخی پیشه‌یی ٨٠ كرێكار گۆڕدراوه و ٣٥ كارگه‌ری دیكه بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه.