کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی شه‌مس عومرانی چابه‌هار

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی شه‌مس عومرانی چابه‌هار

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی ساختمانی شه‌مس عومرانی چابه‌هار دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی شیركه‌ت خوازیاری په‌رداختی پێنج مانگ حه‌قده‌ستی دواكه‌وتوو، سێ مانگ بیمه‌ و مه‌زایا بڕاوه‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی ناڕازیان، به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌ تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی و مه‌عیشه‌تی بوون و به‌رپرسانی شیركه‌ت بایه‌خ به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ناده‌ن.