ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی پترۆپالایشی “كه‌نگان” سه‌ر به پارێزگای بوشێهر، دژ به جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، كۆتایی هاتنی جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، نه‌مانی شیركه‌ته‌كانی په‌یمانكاری و گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان له قه‌راردادی بۆ ڕه‌سمی بوون.
