کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری ته‌به‌س

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری ته‌به‌س 1

به‌یانی شه‌ممه‌ ١٥ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری ته‌به‌س دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی سێ مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و به‌رپرسانی شاره‌داری هیچ بایه‌خێك به‌ كێشه‌كانیان ناده‌ن. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست توانای دابینكردنی سه‌ره‌كی ترین پێداویستیه‌كانی ژیانیان نه‌ماوه‌ و له‌ دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون و چی تر ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.