كرێكارانی شاغڵ له دامه‌زراوه ده‌ریاییه‌كانی شیركه‌تی نه‌وتی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت كۆبوونه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له دامه‌زراوه ده‌ریاییه‌كانی شیركه‌تی نه‌وت ماوه‌ی دوو مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین. كرێكاران ده‌ڵێن: له ساڵی تازه نزیك بوونه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا جێژنانه، ئیزافه‌كاری، سه‌نه‌وات و پاداشی كۆتایی ساڵیان وه‌ر نه‌گرتووه.