ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاره‌داری یاسووج له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی هه‌شت مانگ حه‌قده‌ست له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆهگیلوویه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی ڕابردوودا ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و گرانی چه‌ند هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان پێ بده‌ن هیچ ده‌ردێكیان لێ ده‌رمان ناكات. كرێكارێكی ناڕازی ده‌ڵێت: به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست شه‌رمه‌نده‌ی ژن و منداڵهكانمانین و تووشی ده‌یان كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بووین به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به ژیانی كرێكاران ناده‌ن.