ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاره‌داری ڕوودبار له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایان وه‌ر نه‌گرتووه و به‌رپرسانی شاره‌داری هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفته‌كانیان ناده‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه ٧٠ كرێكاری شاره‌داری ڕوودبار كه له ساڵی ١٤٠٠وه له‌لایه‌ن په‌یمانكارێكه‌وه دامه‌زراون هیچ كات حه‌قده‌سته‌كانیان له كاتی خۆی دا وه‌رنه‌گرتووه و له ئێستا دا پێنج مانگ داخوازی دوخراویان هه‌یه و له دۆخێكی خراپ دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن.