ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاره‌داری نه‌یشابوور له‌ئاست جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
كرێكارانی شاره‌داری نه‌یشابوور به‌هۆی په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون و له باروودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، ئه‌ندامانی شۆرای شار و به‌ڕێوه‌به‌رانی شاره‌داری ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێده‌ده‌ن و وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی هێشتا هیچ یه‌ك له داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كراوه.
