کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ جیرۆفت

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ جیرۆفت 2

كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری جیرۆفت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕێبه‌ندان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی مۆڵه‌ت بۆ سازكردنی زه‌مینه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی كرێكاران، ١٥ ساڵ له‌وه‌به‌ر ئه‌و زه‌مینانه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌ی یاسایی ڕاده‌ستیان كراوه‌، به‌ڵام شاره‌داری به‌ بیانووی هه‌بوونی كه‌لێنی بۆمه‌له‌رزه‌ ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ خانووی تێدا ساز بكه‌ن. ئێستا به‌رپرسانی جیرۆفت زه‌مینی خه‌ڵكیان بۆ درووستكردنی مه‌سكه‌نی مللی دیاری كر‌دوو و بڕیاره‌ به‌ زوویی له‌لایه‌ن قه‌رارگای خاته‌مۆلئه‌نبیای سپای پاسدارانه‌وه‌ شۆقه‌ی تێدا ساز بكرێت.