كرێكارانی شاره‌دای ئێرانشار ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، له ناڕه‌زایه‌تی به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكاران، له مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه و خاوه‌نكار له پێدانی داخوازییه‌كانیان خۆ ده‌بوێرێت. له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی بایه‌خیان به كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه.