ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاره‌داری خاش له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان، كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، سێ بۆ پێنج مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه و تا ئێستا چه‌ند جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌رپرسانی شاره‌داری هه‌ر جار سندووقی مایه‌پووچ بووی شاره‌داریمان پێ نیشان ئه‌ده‌ن و هیچ بایه‌خێك به دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌تمان ناده‌ن.