ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری سنه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی سێ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و به‌رپرسانی شاره‌داری و خاونكار وڵامی داواكارییه‌كانیان ناده‌نه‌وه. نه‌دانی حه‌قده‌ست گوشارێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی خستووه‌ته سه‌ر شانیان و چی تر ناتوانن له فڕۆشگاكاندا قه‌زر وه‌ربگرن. كرێكارێك له‌و باره‌وه وتی: له یه‌ك مانگی ڕابردوودا شه‌رمه‌نده‌ی منداڵه‌كانیان بوون و ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه یه‌ك كیلۆ میوه یان خۆراكێكی باشیان بۆ دابین بكه‌ن.