ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری زاهدان بۆ جارێكی دیكه دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی پێنج مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی زۆر سه‌خت دا ده‌ژین. به‌رپرسانی شاره‌داری بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵیان بۆ نه‌دانی داخوازی كرێكاران هێناوه‌ته‌وه، به‌ڵام له بونه حكوومه‌تیه‌كان دا پاره بۆ ته‌بلیغاتی ڕژیم هه‌زینه ده‌كه‌ن. كرێكارێك له‌و باره‌وه وتی: چه‌ند جار له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه به‌ڵام له‌لایه‌ن خاونكاره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ كراوه.