کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ زاهیدان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ زاهیدان 2

كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری زاهیدان، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی گه‌لاوێژ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستیان ته‌نیا ده‌ ملیۆن تمه‌نه‌ و ئه‌ویش ماوه‌ی سێ مانگه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌. له‌م دوایانه‌دا حه‌قده‌ستی مانگێكیان به‌ كرێكاران داوه‌ به‌ڵام هێشتا داخوازی دوو مانگی دیكه‌ نه‌دراو و كرێكاران له‌ دۆخێكی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌داری زاهیدان سه‌ر به‌ شیركه‌تێكی په‌یمانكارین و خاوه‌نكار مه‌زایا و پاداشی كرێكارانی بڕیوه‌.