کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ كووت عه‌بدۆڵڵای ئه‌هواز

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ كووت عه‌بدۆڵڵای ئه‌هواز 4

كرێكارانی شاغڵ له‌ شاره‌وانی كووت عه‌بدۆڵڵای ئه‌هواز ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی خاكه‌لێوه‌، له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاره‌وانی كووت عه‌بدۆڵڵا له‌ ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها داوایان كرد حه‌قده‌سته‌كانیان بڕواته‌ سه‌ره‌وه‌ و حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت بكرێت.