كرێكارانی شاره‌داری ئێرانشاری سه‌ر به ئوستانی سیستان و به‌لووچستان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌م ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاره‌داری ئێرانشار ماوه‌ی چوار مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان په‌رداخت نه‌كراوه و به‌رپرسانی شاره‌داری حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانیشی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی ١٤ مانگه جێژنانه و پاداشیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه په‌رداخت نه‌كراوه.