كرێكارانی شاره‌داری ئێرانشاری سه‌ر به ئۆستانی سیستان و به‌لووچستان، ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی ماوه‌ی ١٣ ساڵ جێژنانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و پێنج مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه و شاره‌داری له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ته‌نیا حه‌قده‌ستی مانگێكی ٦٥٠ كرێكاریان په‌رداخت كردووه. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ ماوه به هاتنی ساڵی تازه و گۆشارێكی زۆر له‌سه‌ر خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیاندایه به‌ڵام به‌رپرسانی ڕژیم هیچ سه‌ره‌نجێك به باروودۆخی خراپی ژیانی كرێكاران ناده‌ن.